
مەراسیمی پەردەلادان لە کۆمەڵە کارت پۆستاڵی ئەشکەوتی پەرەسگەی کەرەفتوو بەڕێوە چوو
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مۆزە و حەوتەی میراتی کولتووری، بە ئامادەبوونی جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان، پەردە لەسەر کۆمەڵە کارت پۆستاڵی ئەشکەوتی پەرەسگەی کەرەفتوو لادرا، و ئامادەکاری بۆ تۆمارکردنی ئەم ئەشکەوتە لە لیستی جیهانی یونسکۆ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»، ڕۆژی پێنجشەممە ۳۱ی گوڵانی ۱۴۰۵ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتوگوزار و پیشەسازی دەستی پارێزگای کوردستان، کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگای کوردستان، بەرپرسی ڕێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانان، فەرمانداری دیواندەرە، و کۆمەڵێک لە چالاکوانانی ڕاگەیاندنی پارێزگا لە ئەشکەوتی کەرفتوو بەڕێوەچوو.
جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان، ئەشکەوتی مێژوویی کەرفتووی بە یەکێک لە شانازیەکانی کوردستان ناوبرد و وتی: “دوای تۆمارکردنی هەورامان لە لیستی جیهانی یونسکۆ، چاوەڕوانییەکانمان لە هەوڵەکانی بەڕێوەبەرانی میراتی فەرهەنگی و دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ تۆمارکردنی شوێنەوارە دێرینەکانی دیکەی پارێزگاکە لە سەرانسەری جیهان دوو هێندە کرد”.
وەرمەقانی لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە پاراستنی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری و پیشە دەستییەکان گرنگە لە پێشخستنی ئامانجە کۆمەڵایەتییەکان و وتی: پێشبینی دەکەین ئەم ئەشکەوتە دێرینە لە لیستی جیهانی یونسکۆدا تۆمار بکرێت و بەرپرسانی پارێزگاکانیش لەم ڕووەوە کار دەکەن و هەروەها ڕۆڵی کاریگەرانەی هەواڵنێرەکان لەم ئاراستەیەدا بە ڕوونی دیارە.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی وتەکانی وتی، تەواوبوون و پەرەپێدانی ژێرخانی پەیوەندییەکان، ڕووماڵی پەیوەندییەکان، سەلامەتی ڕێگاوبان، و دانانی تابلۆی بێشومار بۆ ڕێنماییکردنی گەشتیاران لە ڕێگای ئەم ئەشکەوتەدا بە گرنگ هەڵسەنگاند و دووپاتی کردەوە: “پێویستە کەمترین پێداویستی بۆ تۆمارکردنی جیهانی ئەم ئاسەوارە دێرینە دابین بکەین”.

پوویا تاڵبنیا، بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای سنە، تەواوبوونی فایلی تۆمارکردنی میراتی جیهانی بۆ ئەشکەوتی کەرەفتوو تا ساڵی داهاتوو ڕایگەیاند: بە پێ ئەو پلانانەی کە دامان ڕشتووە، لە مانگی خەرمانانی ساڵی داهاتوودا هەڵسەنگێنەرێکی یونسکۆ لە کەرەفتوو ئامادە دەبێت بۆ پشکنین بۆ ئەم شوێنەوارە مێژووییە.
ناوبراو گوتی: ئەزموونی سەرکەوتووی هەورامان لە لیستی جیهانی یونسکۆ و هەروەها تایبەتمەندیەکانی پارێزگا، دەرفەتێکی ڕەخساندووە کە پشت بەو ئەزموونانە ببەستین و جددی کاری لەسەر بکەین بۆ ئەوەی ئەشکەوتی کەرەفتوو لە لیستی جیهانی یونسکۆ تۆمار بکرێ.
تاڵەبنیا جەختی لەوە کردەوە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای پارێزگا لەوانە جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان و سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای کوردستان و فهرمانداری دیواندەرە و هەروەها جەختکردنەوەی پارێزگاری کوردستان لەسەر بەدواداچوونی ئەم دۆسیەیەش گوزارشت لە دینامیزم و هیوا و تێڕوانینی گەشەسەندنخوازانە لە پارێزگاکەدا دەکات.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: فایلی تۆماری میراتی جیهانی کەرەفتوو لە ڕیزی پێنج فایلی گرنگی وڵاتداییە کە لە ئێستادا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێ و هەر فایلێک لە ڕووی زانستی و تەکنیکییەوە بەهێزتر و خێراتر بێت ئەگەری ناساندنی زیاتری دەبێت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
ئەکبەر محەمەدی، سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی کوردستان، ئەشکەوتی کەرەفتوو توانایەکی گرنگی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە برەندێکی نێودەوڵەتی لە بواری گەشتیاری و میراتی فەرهەنگیدا و وتی: ئەم کۆمپلێکسە وەک یەکێک لە پڕۆژە پێشەنگەکانی پارێزگای دیواندەرە پاڵپشتی لێدەکرێت.

محەمەدخاە فەرمانداری دیواندەرە گوتی: مەبەست لە بەڕێوەچوونی ئەم دیدارە ئامادەکارییە بۆ تۆمارکردنی ئەشکەوتی کەرەفتوو لە لیستی جیهانی یونسکۆدا. بەشداری ئەمڕۆی بەرپرسان و شارەزایان پارێزگا لە ئەشکەوتی کەرفتوو سەلمێنەری ئەو ڕاستییە بۆ ئەوەی بتوانرێت پڕۆسەی تۆمارکردنی جیهانی ئەم شوێنەوارە مێژووییە بە یەکگرتوویی و جددیترەوە پەیڕەو بکرێت.
فەرمانداری دیواندەرە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ تۆمارکردنی جیهانی کەرەفتوو پەیوەندی بە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوورییەوە هەیە و لەو پێوەندییەدا پرسگەلێکی وەک باشترکردنی ڕێگای هاتووچۆ، دروستکردنی شوێنی گەشتیاری و خزمەتگوزاری خراونەتە بەرنامەی کار.

لە کۆتایی مەراسمەکەدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مۆزەخانە و یادی حەوتەی میراتی فەرهەنگی، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پارێزگا پەردە لەسەر کۆمەڵە کارت پۆستاڵی ئەشکەوتی پەرەسگەی کەرەفتوو لادرا.
خانە کتاب كُردی