خانه / اخبار و رویدادها / کۆڕی «زمان ماڵی بوون» لە سنە بەڕێوەچوو

کۆڕی «زمان ماڵی بوون» لە سنە بەڕێوەچوو

کۆڕی «زمان ماڵی بوون» لە سنە بەڕێوەچوو

بەپێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێریی ماڵی کتێبی کوردی– ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، لە زنجیرە بەرنامەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەوی کورد، بە هاوکاری ماڵی وەرگێڕانی هۆژین، کۆڕێک لە ژێر ناوی «زمان، ماڵی بوون؛ ئاوڕێکی بوون ناسانە لەسەر دەسەڵاتی زمانی ئەوی دی » به وتار بێژی خاتوو گوڵاڵە دروودیان بەڕێوە چوو.

لەم کۆڕەدا، کە لە دوو بەشدا بەڕێوە چوو، خاتوو گوڵاڵە، سەرەتا لە بەشی یەکەمی وتارەکەیدا، کورتەیەک لە مێژووی زمان و زمانناسی هەر لە سەدەی پێنجەم و چوارەمی پێش زایین، لە لایەن سۆمەرییەکان و هیندییەکان و هەروەها سەردەمی یۆنانی زێڕین و ڕۆمی کۆن و… تاکوو سەردەمی ئێستا، خستە ڕوو .

دواییش لە بەشی دووەمی قسەکانیدا، بە ئاماژە بە وتە و قسەی ژمارەیەک لە بیرمەندان و فەیلەسووفان و…. باسەکەی شی کردووە.

سەرەتا بە ئاماژە بەوەی کە بەشێکی زۆر لە ڕوانین و نووسراوەکانی مەولانای ڕۆمی، شرۆڤە و ڕاڤەیە لەسەر بابەت گەلێکی ئەگزیستانسییەل، وەکوو “جەبر و ئیختیار” “مەرگ”، “مەعریفە” و لە هەموو گرینگتر “زمان”، ئەو باسەی خستە ڕوو کە مەولانا لە نێواننێوەکانی بیر و ڕا گەلی عیرفانی- کەلامی دا، جۆرە ڕوانینێکی بۆ دیاردەی زمان هەیە کە ئەکرێت لەگەڵ تێورییەکانی بڕێک لە فەیلەسووف و بیرمەندانی هاوچەرخدا بەراورد بکرێت.

دواییش ئەوەی شی کردەوە، کە لە ئایینە یەکتاپەرستییە ئیبراهیمییەکاندا، جەخت کردنەوەیەک تایبەت لەسەر وشە و بە گشتی زمان هەیە.

هەروەها بە شرۆڤە و ڕاڤەی وتەیەکی شێخی ئیشراق( شێخ شەهابەدین یەحیا سوورەبەردی)، سەبارەت بە زمان، ئاماژەی بە گرینگی بابەتی زمان لە هەموو ئەم دەقانە و بەتایبەت ژیانی مرۆڤ، دا.

لە درێژەشدا، ڕوانگەی چەن فەیلەسووفی هاوچەرخ(وەکوو هەیدێگر، گادامێر، دریدا و ویتگنشتاین)ی سەبارەت بە دیاردەی زمان خستەڕوو و بە یارمەتی گرتن لە بیر و ڕای ئەو فەیلەسووف و زانایانە، ژیانی مرۆڤی دوو زمانە و بەتایبەت مرۆڤی کوردی خستە بەر شرۆڤە و لێکدانەوە . خاتوو گوڵاڵە بە ئاماژە بەو خاڵە گرینگە کە مرۆڤی کورد هەمیشە لە ژێر هیژمونی و دەسەڵاتی زمانی ئەوی دی بووە ، ئاماژەی بە کێشە و گرفتەکانی ژیانی ئەم مرۆڤە و خەسارەکانی دا و لە کۆتاییشدا ئەو خاڵەی خستە ڕوو کە ئەم دۆخە ئەتوانێت لایەنێکی پۆزێتیڤیشی بۆ ژیانی مرۆڤی دوو زمانە هەبێت، واتە بە پێی تیۆری و ڕوانگەی فەیلەسووفەکان ئەم مرۆڤە ئەتوانێت دوو دنیا و ئەزموونی جیاواز تاقی بکاتەوە.

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «کتابها مهیای رقص‌اند» مجاز است.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

روایت به مثابه مقاومت در برابر فراموشی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *