کتێبی “مافی مرۆڤ و دادپەروەری سزایی لە وێژە و مێژووی کورد” بەرھەمی “دوکتور شۆڕش تەوحیدی” بڵاوکرایەوە
کتێبی “مافی مرۆڤ و دادپەروەری سزایی لە وێژە و مێژووی کورد” بەرھەمی “دوکتور شۆڕش تەوحیدی”، نووسەری پسپۆڕی بواری تاوانناسی، پێشکەش بە کتێبخانەی کوردستان کراوە.
کتێبی «ماف و ئەدەبیات لە کوکتێبی “مافی مرۆڤ و دادپەروەری سزایی لە وێژە و مێژووی کورد”، وەک یەکەم کتێبی زانستی، بۆ خوێندکارانی بواری ماف و ئەدبیات، بە پێنووسی “دوکتور شۆڕش تەوحیدی” ،نووسەری پسپۆڕی بواری تاوانناسی لە چاپ درا و پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی و سەرجەم ئۆگرانی خوێندنەوە کرا. لێکۆڵینەوەی بابەتگەلێ وەک؛
[دانانی مافی چارەنووس، یەکسانی کۆمەڵایەتی، مافی خوێندن و ئاخاوتن بە زمانی زگماکی، ئازادی، شرۆڤەی قانوونی سزای کوردستان لە ساڵی ١٣٢٤ و…] ناوەرۆکی ئەم کتێبەیان پێک هێناوە.
چاپی ڕەهەند لە شاری سلێمانی، ئەم کتێبەی لە چاپ داوە و کتێب فرۆشی ڕێگا لە شاری “بانە”، سەرپەرستی چۆنیەتی بڵاوبوونەوەیی، لە ئەستۆ گرتووە.
ردستان» بڵاوکرایەوە
دوکتور شۆڕش تەوحیدی
نووسەر لە دایکبووی ساڵی ۱۳۶۳ هەتاوی لە شاری “بۆکان” و دانیشتووی شاری “سنە”ی سەر بە پارێزگای کوردستانە. دەرچووی کۆلێژی یاسا و خاوەن دوکتۆرای بواری تاوانناسی و پارێزەری پارێزگایی کوردستانە. خاوەنی چوار کتێبە؛
١) نامیلکەی تاوان و سزا (وەرگێڕان) سێزار بێکاریا- ۱۳۹۳
٢) سەد نامەی دڵدارانە (وەرگێڕان) نزار قەببانی- ۱۳۹۹
٣) ئازادی و دادپەروەری (وەرگێڕان) ئاڵبێرت کامۆ- ۱۴۰۱
٤) مافی مرۆڤ و دادپەروەری سزایی لە وێژە و مێژووی کورد(نووسراوە)- ۱۴۰۴
هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.