خانه / اخبار و رویدادها / سەرهەڵگرتن مردوویەک ئەم کتێبە دەنووسێت، نوێترین بەرهەمی داستان بەرزان

سەرهەڵگرتن مردوویەک ئەم کتێبە دەنووسێت، نوێترین بەرهەمی داستان بەرزان

سەرهەڵگرتن مردوویەک ئەم کتێبە دەنووسێت، نوێترین بەرهەمی داستان بەرزان

یادداشتەڕۆمانی (سەرهەڵگرتن مردوویەک ئەم کتێبە دەنووسێت) نوێترین کتێبی شاعیر و نووسەر (داستان بەرزان)ە کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێی (٢٠٢٥) بڵاوبێتەوە، کتێبەکە لەلایەن (زاری)یەوە دیزاین کراوە و (ناوەندی یاسەمین) چاپی دەکات.
سەبارەت بە کتێبە نوێیەکەی (داستان بەرزان) وتی: یادداشتەڕۆمانی (سەرهەڵگرتن مردوویەک ئەم کتێبە دەنووسێت) وەک بەشێکی تر لە زنجیرەی یادداشتەڕۆمانەکانی (١٩٨٧ کتێبی برینی من – بەرلین کتێبی پەناهەندەیی من) کارم تێدا کردووە و دەبێتە کۆتا بەشی ئەو زنجیرەیە، هەرچەندە خوێنەر دەتوانێت سەربەخۆ هەر کام لە بەشەکان بخوێنێتەوە، بەڵام کاتێک هەرسێکیان دەخوێنیتەوە بۆی دەردەکەوێت پەیوەندییەکی بابەتی و هێڵێکی سەرەکی چیرۆک و تەکنیک و شێوەی گێڕانەوە هەر سێکیان پێکەوە گرێ دەدات، ئەوەی لەم بەشەدا بۆم گرنگ بووە تەواوکردنی سەرجەم ئەو چیرۆک و بەسەرهاتانەبووە کە مەبەستم بووە لە میانی ئەم زنجیرەیەدا کاریان لەسەر بکەم، هەڵبەت بە تەکنیک و شێوازێک کە بۆ ئەم شێوە کارکردنە بەشیاوم زانیوە.
شایەنی باسە لە  ساڵانی پێشوودا هەر دوو بەشەکەی ئەم زنجیرە یادداشتەڕۆمانەی (داستان بەرزان) لە دوو کتێبی جیادا بڵاوبوونەتەوە و ئەم کتێبە دەبێتە سێیەم و کۆتا بەشی ئەو زنجیرەیە کە نووسەر لە ساڵی (٢٠١٨) دەستی بە نووسینی کردووە و لە ساڵی (٢٠٢٥) دا دوایین بەشی بڵاودەکاتەوە.کتێبە چاپکراوەکانی دیکەی داستان بەرزان لە نێوان ساڵانی (٢٠١٢ بۆ ٢٠٢٣)١- تۆم هەبێت/ شیعر/ یانەى قەڵەم.
٢- بووم بە ژێر ڕۆژە خێراکانى مۆدێرنەوە/ شیعر/ یانەى قەڵەم.
 ٣- خودێکى پەرتبوو/ شیعر/ خانەى ڕۆنان.
٤- کتێبی شانۆ/ وتاری شانۆیی/ تیپی شانۆی ئەزموونگەری کەرکوک.
٥- ئەستێرەکان برینى مرۆڤن/ شیعر/ خانەى ڕۆنان.
٦- ١٩٨٧ کتێبی برینى من/ یادداشتەڕۆمان/ خانەى ڕۆنان.
٧- لە نەخۆشییەک دەترسم نامەوێت ناوى لەم کتێبەدا هەبێت/ شیعر/ناوەندى یاسەمین.
٨- دەروازەیەک بۆ دراماتۆرگی/ تیۆری شانۆیی/ گروپی شانۆی گۆدۆ.
٩- تێرمیناڵ/ چیرۆک/ ناوەندەى یاسەمین.
١٠- کۆڤید/۱۹ تەوەر/ دەزگاى میدیایی ژیان.
١١- بەرلین کتێبی پەناهەندەیی من/ یادداشتەڕۆمان/ ناوەندەى یاسەمین.
١٢- فرۆشراو وەرناگیرێتەوە/ شیعر/ ناوەندەى یاسەمین.
١٣- باڵندەیەک هەبوو… دڵی نەبوو/ ڕۆمان/ ناوەندەى یاسەمین.
١٤- من ئۆرژیناڵم/ شیعر/ ناوەندی یاسەمین.
١٥- شاعیرەکان دڵستەمدیدەن/ شیعر/ دەزگای نووسیار.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

ژمارەی نوێی گۆڤاری دیوان بڵاوكرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *