خانه / اخبار و رویدادها / مەراسمی پەردەلادان لە پۆستەری فیستیڤاڵی «نەوەی هیوا» لە سنە بەڕێوە چوو

مەراسمی پەردەلادان لە پۆستەری فیستیڤاڵی «نەوەی هیوا» لە سنە بەڕێوە چوو

مەراسمی پەردەلادان لە پۆستەری فیستیڤاڵی «نەوەی هیوا» لە سنە بەڕێوە چوو

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان ڕایگەیاند کە بەرەو پیری چوونی وڵات هەڕەشەیەکی جددییە و فێستیڤاڵی “نەوەی هیوا”ی بە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم قەیرانە ناساند.

ئەسعەد فەرهادی، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی دووەمین خولی فێستیڤاڵی نیشتمانی هونەری “نەوەی گەنجی دانیشتووان” گوتی: ئەم فێستیڤاڵە بە هاوکاری وەزارەتی وەرزش و گەنجان، هونەری وڵات و بە پشتیوانی دەزگای سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەدەچێت و ئامانجی، ڕاکێشانی سەرنجی کۆمەڵگەیە بەرەو بابەتی گرنگی نەوەی گەنجی دانیشتووان و پێویستی بەهێزکردنی بنەماڵە.

ئەو بە دەربڕینی ئەوەی کە کەمبوونەوەی ژمارەی گەنجان و بەرەو پیری چوون، هەڕەشەیەکی جددیە بۆ داهاتووی وڵات، زیادیکرد: بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم ڕەوتە، پێویستە سوود لە هەموو توانا و بواری کەلتووری و کۆمەڵایەتییەکان وەربگیرێت.

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان زیادی کرد: هونەر کاریگەرترین زمانی ڕاگەیاندن و هۆشیارکردنەوەیە لەم بارەیەوە و لقەکانی وەک هونەری بینراو، گرافیک، کارتۆن و کاریکاتوور، وێنەگرتن، شیعر، گاڵتە، گێڕانەوە، چیرۆک، مۆشن گرافی و بەڵگەفیلمی کورت دەتوانن گرنگی هاوسەرگیری، منداڵبوون، شوێنی بنەماڵە و ڕۆڵی نەوەی گەنجان بۆ کۆمەڵگە ڕوون بکەنەوە.

ئەو هەروەها بە ئاماژە بە ڕۆڵی کاریگەری ڕاگەیاندنەکان لە گەیاندنی پەیامی هونەرمەندان، هیوای خواست کە هونەرمەندانی کوردستان بە پێی تواناکانی کەلتووری کوردستان لە بوارەکانی هونەری بینراو، مۆسیقا، شیعر و ئەدەبدا، بەرهەمە بەنرخەکانیان لەم بوارەدا دروست بکەن.

فەرهادی بە ئاماژە بە بەرنامە کەلتوورییەکانی داهاتوو لە کوردستان ڕایگەیاند: یادوارەی شەمس قورەیشی و ڕێزلێنان لە مامۆستا سەید عەلائەدین یاسینی بەرێوە دەچێت. هەرپەها جەختی لە بەردەوامی هاوکاری حەوزەی هونەری کوردستان لەگەڵ ڕاگەیاندنەکان و دەزگا کەلتووری و جێبەجێکارییەکانی تر کرد.

بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و گەنجانی کوردستانیش بە دەربڕینی ئەوەی کە ئەم فێستیڤاڵە ساڵی ڕابردوو بە هاوکاری جێگری پەیوەندیدار و جێگری ستراتیژی حەوزەی هونەری بەڕێوەچووە، گوتی: ئەمساڵ دووەمین خولی ئەم ڕووداوە کەلتووری-هونەرییە بەڕێوەدەچێت و هیوادارین بەشداری هونەرمەندانی پارێزگای کوردستان تێدا فراوانتر بێت لە ساڵی ڕابردوو.

فەرزاد خاکی بە ئاماژە بە توانا هونەرییەکانی کوردستان زیادی کرد: لە پارێزگای کوردستاندا هونەرمەندانی بەتوانا و کاریگەر لە بوارە جیاوازەکانی هونەردا هەن و توانای گونجاو بۆ ئامادەبوونی سەرکەوتوو لەم فێستیڤاڵەدا هەیە.
ئەو هەروەها داواکاری لە ڕاگەیاندنەکان کرد کە لە ناساندنی ئەم فێستیڤاڵە و هاندانی هونەرمەندان بۆ بەشداری لە بەشە جیاوازەکانی دا، ڕۆڵی خۆیان ببینن.

بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و گەنجانی هەرێمی کوردستان یادخستەوە: ئەگەر بەشداری پارێزگای لەم ڕووداوەدا زیاد بکات، دەتوانین هیوادار بین کە لە قۆناغی نیشتمانیدا شایەتی ئامادەبوونی ژمارەیەکی زیاتر لە هەڵبژێردراوەکانی کوردستان بینین.

لە درێژەی ئەم کۆنگرەیەدا، نامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان حەوزەی هونەری کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و گەنجانی پارێزگای کوردستان، بە ئامانجی هاوکارکردنی تواناکان و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە کەلتووری، هونەری و کۆمەڵایەتییەکان بۆ هەرزەکاران و گەنجانی هەرێم واژۆ کرا.


هەروەها لە لایەنی ئەم کۆنگرەیەوە، پۆستەری فێستیڤاڵی “نەوەی هیوا” پەردەی لەسەر لادرا.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

لەسەر کێشی ڕوباعی و به نەغمەی قەڵەمی «ئالی»

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *