
بانگەوازی زانستیی دووەمین فێستیڤاڵی سیاوچەمانە، سەوڵاوا – پاییزی ۱۴۰۵ی هەتاوی
ستافی زانستیی فێستیڤاڵی سیاوچەمانە داوا دەکات لە توێژەران، نووسەران و خوێندکاران، بە مەبەستی تەتەڵەکردنی لایەنی مادی و ڕۆحیی ئەم کەلەپوورە دێرینە، توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانیان لە چوارچێوەی وتاری زانستیدا و لەم چەند تەوەرەدا بەڕێ بکەن بۆ دەبیرخانەی فێستیڤاڵ:
۱- تەوەری کولتوور و ئەنترۆپۆلۆژی (ناسینی خەڵک):
ئەلف- دیاردەناسیی پێکهاتەی مۆسیقای هەورامی بە تەوەری سیاوچەمانە(وردەبەزم، چەپڵە، بەزمی خاو و شێخانە و…) و خوێندنەوەی بەراوردکارانەی دەنگییان لە گەڵ ژین جیهانی هەورامی.
ب- ئوستوورە ناسیی: شوێن پێی ئوستوورە کۆنەکان لە مێلۆدی و دەقەکانی سیاوچەمانەدا.
ج- ئایینەکان و کولتووری جەماوەریی: ڕۆڵی مۆسیقای سیاوچەمانە لە ڕێوەڕەسمی ئایینی ، تازیەباری و کەرنەڤاڵە ناوچەییەکاندا.
د- هەرمانی کولتووریی: ڕۆڵی ئاوازی سیاوچەمانە لە پاراستنی شوناس و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتیدا لە پێوەندیی لە گەڵ کولتووریی مودێڕنیتەدا.
۲- تەوەری مۆسیقا و ئێتنۆمۆزیکۆلۆژیا:
ئەلف- لێکدانەوەی پێکهاتەیی: تاوتوێی مەوداکان، مەقام و بەستەکان و تەکنیکی نووسین لە سیاوچەمانەدا به بەراورد لە گەڵ مەقام و بەستە کوردییەکانی دیکە.
ب- ئاڵوگۆڕی پارادیمیک: لە مۆسیقای کوێستانەوە بۆ مۆسیقای ئۆستۆدیۆیی، ڕاڤە و لێکدانەوەی گۆڕانی پێکهاتەیی لە سەدەی بێستەمدا.
ج- دەنگ ناسی و پێوەندیی لە گەڵ قوڕگدا: خوێندنەوەی فیزیکاڵیی دەنگ و پێوەندیی لە گەڵ جوگرافیای کوێستانیدا
د- پێگەی مۆسیقایی: هەڵسەنگاندنی خاڵە جیاواز و لێکچووەکانی ئاوازی سیاوچەمانە لە گەڵ ” هۆرە و موورە “.
۳- تەوەری زمان و ئەدەبیات و جوانیناسیی:
ئەلف- شیکاریی و لێکدانەوەی شیعرەکان:
شیکاریی بۆچوونە عیرفانییەکان و لێریکی و سرووشتخوازانە لەو شیعرانەدا کە هۆنراوەتەوە.
ب- زمانناسی: (هەڵسەنگاندنی تایبەتمەندییەکانی زارەکی هەورامی لە دەقەکانی سیاوچەمانەدا.
ج- وێنە نەخشاندن: شیکاریی بووتیقایی وێنەکان و ئیماژی سرووشتخوازانە لە چوارچێوەی ڕەخنەی خۆجێی و لە شیعری کلاسیک و هاوچەرخی هەورامیدا.
د- جوانیناسی لە دابەزاندا: لێکدانەوەی پێوەندیی نیشانەی- شوێن-کات لە گەڵ چۆنیەتی جوانیناسی شێوەی دابەزاندا.
۴- تەوەری خوێندنەوەی فەرهەنگی و گەشەپێدان:
ئەلف- مۆسیقای سیاوچەمانە و گەشتیاری: ڕۆڵی ڕووداوە هونەرییەکان لە گەشەپێدانی بەردەام و ئابووری- کولتوور، لە ناوچەی هەوراماندا.
ب- دیپلۆماسی فەرهەنگی و بەراوردکار: پێگەی مۆسیقای سیاوچەمانە پێوەندیی لە گەڵ کولتووری هەرێمی کوردستانی عێراق و ناوچە کوردییەکانی ئێراندا.
ج- میدیا و نواندنەوە: ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی نواندنەوەی مۆسیقای هەورامان لە میدیای گشتی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا.
د- بەتۆمارکردنی جیهانی و کەلەپووری نادیار: میکانیزمی ڕێزنان و پاراستنی مۆسیقای سیاوچەمانە لە چوارچێوەی ڕێکەوتننامەکانی ڕێکخراوی یۆنسکۆدا.
– چەند خاڵی گرنگ پێوەندی لە گەڵ ناردنی بەرهەمەکاندا:
– وتارەکان پێویستە چوارچێوەیەکی زانستیی- توێژینەوەیی ڕەچاو بکەن، وەکوو (کورتەی وتار، وشە بنەڕەتیەکان، پێشەکی، میتۆدی لێکۆڵینەوە، پێکهاتە، دەرئەنجام و سەرچاوەکان .
وتارەکان زیاتر لە ۳ هەزار وشە نەبێت.
– بە فایلی (word) و فۆنتی یۆنیکورد گۆران تایپ بکرێ و شێوەی ( APA) بێت.
– کومیتەی زانستیی فێستیڤاڵ بۆ ئەو وتارانەی کە لە میتۆدۆلۆژی ڕەخنە و تیۆریی کەڵک وەردەگرن، چەند خاڵی تایبەت لە بەرچاو دەگرێت.
– وتارە پەسەندکراوەکانی فێستیڤاڵ، دواتر لە کتێبێکدا و لە ژێر ناو کۆوتاری فێستیڤاڵی سیاوچەمانە، چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
بەم ئیمەیلە: (Festival2726@gmail.com)
و آی دی تلگرام: (@Hozanhawramy) وتارەکانتان تا بەرواری(۱۴۰۵/۶/۳۱ هەتاوی و ۲۲⁄ ۹⁄ ۲۰۲۶ ز)، )، بنێرن بۆ دەبیرخانەی فێستیواڵی سیاوچەمانە. سەوڵاوا، ئیدارەی ئیرشاد.(ک، پ: ۶۶۷۸۱۱۳۸۸۳)
ژمارەی پەیوەندیی: ۰۹۱۸۸۷۶۶۰۳۴
دەبیرخانەی دووەمین فێستیڤاڵی سیاوچەمانەی هەورامی
خانە کتاب كُردی