خانه / اخبار و رویدادها / جەمال بابان نوسەر و مێژوونووس کۆچی دوایی کرد

جەمال بابان نوسەر و مێژوونووس کۆچی دوایی کرد

جەمال بابان نوسەر و مێژوونووس کۆچی دوایی کرد

نووسه‌ر و مێژوونووسی ناوداری كورد، مامۆستا جه‌مال بابان، له‌ ته‌مه‌نی ۹۶ ساڵیدا، شه‌وی ۷/۸ـی ئه‌یلولی ۲۰۲۳) له‌ شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. 

مامۆستا جەمال بابان لە ساڵی ۱۹۲۷لە شاری سلێمانی دایکبووە، لە ساڵی ۱۹۵۰ کۆلێژی مافی زانکۆی بەغدای تەواوکردووە و لە ژیانیدا لە پاڵ نووسین و کتێبەکانیدا، چەندین پۆستی وەرگرتووە، ساڵی ۱۹۷۰ بووەتە یەکەم سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد، لە ساڵانی شەستەکاندا سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بووە. 
ئەو شاعیر و مێژوونووسە، بەڕێوەبەری ناحیە و سەرۆکی شارەوانی و ئەمینداری گشتی کۆڕی زانیاریی کورد، بەڕێوەبەری دەزگای رۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردیش بووە لە بەغدا.

 جەمال بابان ناوی تەواوی جەمال عەبدولقادر عەزمی بەگ بابانە، یەکێکە لە نەوەکانی ئیبراهیم پاشای بابان، کوڕێک و سێ کچی هەیە، دامەزرێنەری سەنتەری رۆشنبیریی بابان بووە لە سلێمانی.

ئەمانەی خوارەوە بەشێکە لە کتێب و چاپکراوەکانی:
– خانزاد- چیرۆک، ۱۹۵۷٫
– پەڵەهەورێکی چڵکن، چاپخانەی المعارف- بەغدا، ۱۹۵۸٫
– سەی کەڵەک- چیرۆک، دار الجاحظ- بەغدا.
– مامەیارە، چاپخانەی دار الجاحظ- بەغدا، ۱۹۷۳٫
– خەڕەکە شکاوەکە، چاپخانەی الحوادث- بەغدا، ۱۹۸۹٫
– هەندێک داوەریی بەناوبانگ، چاپخانەی کۆڕی زانیاریی کورد- بەغدا، ۱۹۸۱٫
– سلێمانی شارە گەشاوەکەم، ۴ بەرگ (بەرگەکانی ۱-۲، چاپخانەی دار الحریة- بەغدا، ۱۹۹۲، ۱۹۹۸)، (بەرگەکانی ۳-۴، دەزگای سەردەم- سلێمانی، ۲۰۰۰، ۲۰۰۲).
– بابان في التآریخ ومشاهیر البابانیین، مطبعة الحوادث- بغداد، ۱۹۹۳٫
– أعلام کرد العراق، دوو بەش، ۲۰۰۶٫
– یاداشتنامەی ژیانم، سلێمانی، ۲۰۰۷٫
– گەشتێک بە ناخی تەمەندا، دەزگای سەردەم- سلێمانی، ۲۰۰۷٫
– أصول أسماء المدن والمواقع العراقیة، سێ بەش.
– واقع کرکوک، دار آراس- أربیل، ۲۰۱۲٫
– بابان لە مێژوودا و گەورەپیاوانی بابان، ناوەندی رۆشنبیریی ئەندێشە- سلێمانی، ۲۰۱۸٫
– خاڵە رەجەب، ترش و شیرین، چاپخانەی کامەرانی- سلێمانی، ۱۹۶۹٫
– جەمیل صائیب، لە خەوما، چاپخانەی کۆڕی زانیاریی کورد- بەغدا، ۱۹۷۵٫
– کاکینە و مستەفا صائیب، قسەی نەستەقی پێشینان.
– مذکرات علي کمال عبدالرحمن، مطبعة شرکة الخنساء- بغداد، ۲۰۰۱٫

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

ڕاپۆرتی ئێوارە کۆڕەکەی کومیتەی ئەدەبی “ڕۆژەڤ”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *