ژماره‌ی نوێی گۆڤاری (نووسه‌ری كورد) بڵاوكرایه‌وه
ژماره (۲)ی خولی نوێی گۆڤاری (نووسه‌ری كورد) به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی وه‌ك، ره‌خنه و لێكۆڵینه‌وه، وتاری ئه‌ده‌بی، ده‌قی شیعر، چیرۆك، خوێندنه‌وه‌ی كتێب، چاوپێكه‌وتن و دیداری ئه‌ده‌بی، چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
گۆڤاری نووسه‌ری كورد، گۆڤارێكی ئه‌ده‌بی و رووناكبیرییه، مه‌ڵبه‌ندی گشتی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد ده‌ریده‌كات، خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌ی (یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد)ه، سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی (پ. د. هیمداد حسێن) و جێگری سه‌رنووسه‌ر (ئازاد عه‌بدولواحید)ه.