خانه / اخبار و رویدادها / رۆماننووسی ناوداری کورد مەنسوور یاقووتی کۆچی دوایی کرد

رۆماننووسی ناوداری کورد مەنسوور یاقووتی کۆچی دوایی کرد

رۆماننووسی ناوداری کورد مەنسوور یاقووتی کۆچی دوایی کرد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵی کتێبی کوردی؛ بەیانی ئەمڕۆ، شەممە ڕێکەوتی ۸ی بەفرانباری ١۴٠٣ی هەتاوی، ڕۆماننووسی ناوداری کورد مەنسوور یاقووتی کۆچی دوایی کرد.

مەنسوور یاقووتی چیرۆکنووسی بەناوبانگی کوردە و یەکێکە لە ڕواڵەتە دیارەکانی دەیەی ۶۰ و ۷۰ی ئەدەبیاتی فارسی. ئەم نووسەرە ساڵی ۱۹۴۸ لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سونقوڕی سەر بە پارێزگای کرماشان لەدایک بووە. قۆناغەکانی خوێندنی لە کرماشان تێپەڕ کردووە و لە سەرەتای دەیەی ۷۰دا بووەتە مامۆستا.

نووسراوەکانی یاقووتی بەهۆی ڕستەی کوورت و سەربەخۆ و بەبێ ئەوەی لاسایی کەس بکاتەوە دەکرێ پێی بڵێین چخۆفی ئێران؛ ئەم ڕستەیە هی نووسەری ناوداری ئێرانی عەباس مەعرووفییە لە وەسفی مەنسوور یاقووتیدا. ئەم نووسەرە بەهۆی وەسفی فەزای گوند و ژیانی گوندنشینان و چینی چەوساوە و هەروەها بەدەستەوەدانی وێنەیەکی ڕیاڵیستی و ڕەخنەگرانە لە کۆمەڵگەی گوندیی کوردستانی ئێران پێگەیەکی بەهێزی لە ئەدەبیاتی گوندی و هەروەها ئەدەبیاتی هەرێمیی ناوچەکانی  کوردستان هەیە. ئەم نووسەرە لە هەندێک بواری دیکەشدا چالاک بووە بۆ نموونە کۆکردنەوەی ئەفسانەکان، توێژینەوە سەبارەت بە ئەدەبی فۆلکلۆر و شانامەی کوردی.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

ژمارەی نوێی گۆڤاری دیوان بڵاوكرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *