خانه / اخبار و رویدادها / شێخ نوری شێخ ساڵح؛ رابەری شیعری نوێی كوردی

شێخ نوری شێخ ساڵح؛ رابەری شیعری نوێی كوردی

شێخ نوری شێخ ساڵح؛ رابەری شیعری نوێی كوردی

خەلیل عەبدوڵڵا

ئاه ئەی ئومێدی ئیستقلال

خودایە بەسیە ئیتر لابەری دەیجوری ئیزمیحلال
تڵوعی پێ‌ بكەی خورشیدی  رۆژی پاكی ئستیقبال
لەگەڵ خولیای هیجرت بەسەرچوو عومرى شیرینم
دەسا نۆبەی ویساڵە ئاه ئەی ئومێدی ئیستقلال

 یادی كەسایەتییەكی گەورەی نەتەوەیی‌و  سیاسی‌و رووناكبیری گەلەكەمان ئەكەینەوە كە لەنیوەی یەكەمی سەدەی رابردوودا رۆلێكی دیار‌و درەوشاوەی لەبزووتنەوەی سیاسی‌و كاروانی ئەدەبی‌و رۆژنامەگەری‌و رۆشنبیری كوردیدا گێڕاوە. ئه‌ویش شێخ نوری شێخ ساڵحه‌ كه‌ساڵی ١٨٩٦ له‌ سلێمانی له‌دایكبووه‌.
شێخ نوری كەسێكی زانا‌و مونەوەر و نوێخواز‌و  فرە بەهرە بووە‌و لە كایەكانی سیاسی‌و رووناكبیری‌و ئیداریدا خزمەتی كردووە.
ئەو تێكۆشەرێكی دڵسۆزی گەل‌و نیشتمان‌و پشتیوانێكی بەهێزی شێخ مەحمودی نەمرو حكومەتەكەی كوردستانی جنوبی بو‌و.
 بەشیعرو وتارە سیاسییەكانی گیانی تێكۆشانی كوردایەتی جۆشداوە‌و هەتا كۆچی دوایی لەبەرەی گەل‌و نیشتمانەكەیدا بووە‌و لەسەر هەڵویستە سیاسی‌و نەتەوەییەكانی چەند جارێك زیندانی كراوە‌و لە وەزیفە دوور خراوەتەوە‌و تەنانەت فەسڵیش كراوە. 
هەموو ئەوانە كۆڵیان پێنەداوە‌و لە كۆڕی خەبات‌و تێكۆشان بەردەوام بووە.
 كایەی ئەدەب‌و رووناكبیری كایەی سەرەكی كاركردنی شێخ نوری بوون.
لەبواری شیعردا خزمەتێكی گەورەی كردووە‌و مەشخەڵی شۆڕشێكی نوێی كەلتووری داگیرساندووە‌و بەپێشەنگ‌و رچەشكێنی شیعری نوێی كوردی دائەنرێت‌و گۆرانی شاعیر بەسەرۆك‌و سەرقافڵەی كاروانی شیعری  نوێی كوردی وەسفی كردووە.
شیعرەكانی خزمەتێكی گەورەیان بەبژاركردن‌و پاراوكردن‌و گەشەپێدانی  زمانی كوردی كردووە.
بێ‌ لە شیعر، شێخ نوری وتاری سیاسی‌و سروودی نیشتمانی‌و  چیرۆكە شیعرو ئۆپەریت‌و شانۆگەری نووسیوە‌و كاری وەرگێڕانیشی لە زمانەكانی فارسی‌و عەرەبی‌و توركییەوە كردووە.
شێخ نوری لە بواری رۆژنامەگەریشدا خزمەتی كردووە‌و بە یەكێك لە شاسوار‌ و پێشەنگەكانی ئەو بوارە دائەنرێت‌و لەگەڵ عەلی كەمال باپیر ئاغای شاعیر پێكەوە موحەڕیری بەشی كوردیی رۆژنامەی بانگی كوردستان بوون كە رۆژنامەكە بەزمانەكانی توركی‌و كوردی لە سلێمانی  دەرچووە‌و مستەفا پاشا یاموڵكی سەرنووسەری بووە.
هەروەها خاوەن ئیمتیاز‌و سەرنووسەری رۆژنامەی رۆژی كوردستانی زمانحاڵی حكومەتەكەی شێخ مەحمودی نەمر بووە.
بێ‌ لەو دوو رۆژنامەیە، شێخ نوری بەرهەمەكانی لە رۆژنامە‌ و گۆڤارەكانی سەردەمی خۆی وەك (ئومێدی ئیستیقلال، ژیانەوە، ژیان، ژین، پێشكەوتن، پەیژە، گەلاوێژ، زاری كرمانجی، زبان) بڵاوكردۆتەوە.
بەهرەیەكی دیكەی شێخ نوری پیاوێكی هونەرپەروەر‌ و  خاوەنی دەنگێكی خۆش‌و بەسۆز‌و ئەفسوناوی بووە.
شێخ نوری لە بواری ئیداریشدا وەك فەرمانبەر‌و سەرۆكی شارەوانی سلێمانی‌و بەڕێوەبەری ناحیە لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان خزمەتی كردووە‌و كەسێكی پاك‌و دڵسۆزو خزمەتگوزار بووە.
 ئەوانە ئەوە نیشان ئەدەن كە شێخ نوری كەسایەتییەكی بەتوانا‌و لێوەشاوە‌و فرە بەهرە بووە‌و لەچەند بوار‌و كایەیەكدا خزمەتی كردووە.
  له‌ ٢٠ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٥٨ كۆچی دوایی كردو چووه‌ ریزی نه‌مرانه‌وه‌، لەم یادەدا درودی رێز‌و وەفا و ئەمەكداری بۆ گیانی پاك‌و پیرۆزی شێخ نوری شێخ ساڵحی رووناكبیرو نیشتمانپه‌روه‌ر.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

ژمارەی نوێی گۆڤاری دیوان بڵاوكرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *