خانه / اخبار و رویدادها / بۆ مامۆستا فەتاح ئەمیری و ساڵانێک شکۆی داهێنان 

بۆ مامۆستا فەتاح ئەمیری و ساڵانێک شکۆی داهێنان 

بۆ مامۆستا فەتاح ئەمیری و ساڵانێک شکۆی داهێنان 

فەرهاد بابۆڵی

له سەر تەرەغەی نیشتمان‌دا، سوارێک راوەستاوە باڵای پێنووسی تا قەڵافەتی هەموو لاپەڕەکانی مێژوو بەرز و بەرزتر دەنوێنێ. وشەکان له قامووسی زمانێکی هەناسە‌سارددا چارۆکەی هەواڵێکی ساردیان پۆشیوە، چاوەڕێن دەستێک لە ناخەوە بیانژێنێتەوە و ببنە شاباڵی رستەیەکی بێ‌ئۆقرە.

له چیاکانی بۆکان، سوارێک تەقڵە‌کوت داگەڕاوە، ڕێگای مانگە‌شەوێکی ئەو بەفرانباره دەبڕێ، “میرزا” گەڕاوەتەوە پشووسوار ڕەشمەی ئەسپێکی شێی گرتۆتە دەست. ئەوشۆ میوانی تەرەغەیە و له سەر سنگی زناران دڵەڕاوکەی پرووشەی زستانێکی سەخڵەتی دایدەگرێ.

دەنگی شمشاڵێک بێدەنگی شەو دەشکێنێ، ئەستێرە یەک یەک به ئاسمانەوە هەڵگڕان، “یاره” قووڵایی هەناسەی کردۆتە دەنگ و بە گوێچکەی وڵات‌دا دەژەنێ. کچێک خۆی بە تاریکی شەودا کردووە و ڕوخساری هەموو تارماییەک شەق‌ دەکا. بارگەی فرمێسک له چاوەکانی “خەزاڵ‌”دا رێچکەی کۆچیان گرتۆتە بەر و کاروان کاروان له بەژنی بۆکان دەهاڵێن.

“سۆفی” هەناسەکانی پەشۆکاون، به نەرمە کۆخەی ژیانێکی بەساڵاچوو هێور هێور لاپەڕەکانی میرزا دەپێوێ، چاوەکانی پێلووی خەمێکی قووڵیان تێ‌خزاوە و لێوەکانی بە گریانێکی ساماڵ‌دا وەلەرزه کەوتوون. هاتووە ئەوشۆ له خودانەکەی میوان بێ و بۆ دوایین ماڵئاوایی دیدارێک دەگەڵ هەتاو نوێ کاتەوە.

کۆڵانێک له باوەشی هاوارەبەرە‌دا ئاوپڕژێن کراوە، دەڵێن سوارێک هەڵی کوتاوەتەر سەر سەفەرێکی دوور و درێژ، ڕێگای هەوارێکی گرتۆتەبەر تا چاو هەتەر دەکا دلڕفێن، جامێک ئاو و جامانەیەک دڵۆڤانی له سەر دەستەکانی “یای‌ناز” چاوەڕێن هەنگاوی ڕووناکی بەرەو بەیان بەڕێکەن و له باوەشی سبەی‌دا خۆر بکەن بە ملوانکەی هەمیشەیی ئەو خاکە.

زیندەخەو، خەو له چاوەکانی “ئازاد” دەزڕێنێ، شەقامە و شەقام داگەڕاوە. ئەستێرەیەک بە شاردا دەگەڕێ. له هەموو پەنجەرەکان دەڕوانێ، شەو ڕاکشاوە و بسکەکانی “مەلی” بێ‌ناز بە سەر شانی بەیان‌دا هەڵکرووشماون.

نیشتمان له گێژەڵووکەی هەواڵێک‌دا دەخولێتەوە، کاس و گێژ ئارامی لێدەبڕێ. باوەشێک وشە ماون له کێڵگەی ڕۆمانێکی ئەویندار‌دا، دەبا بۆ دواجار دەستیان درابایە و شکۆی ئاواتێکیان لێ بەدی‌هاتبا کە قەتیس ماوە ده قەفەسەکانی مێژوو‌دا.

خەم و خەیاڵی ئەو زامە دامدەگرێ، له سەر بستووی ئێوارەی ئەم بەفرانباره‌دا چاو دە باغەکانی بۆکان دەبڕم، ڕازی هەموو لاپەڕەکانی ڕۆمانێک بە ئەوینەکانێوە بەسەر دەکەمەوە. بست بە بستی ئەو وێنانە پیاسە دەکەم کە ژوانگە بوون بۆ شەوڕاوی چێژێک له هەڕەتی پێکەوە ژیان‌دا.

مانەوەت ڕازێکە توانای کۆچی نییه، ئەوەیه ئەوینی وڵاتی پێنووس و وێژه.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

ژمارەی نوێی گۆڤاری دیوان بڵاوكرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *