خانه / اخبار و رویدادها / کتێبی “هێماکانی دونیای ڕۆمان” بڵاو دەکرێتەوە

کتێبی “هێماکانی دونیای ڕۆمان” بڵاو دەکرێتەوە

کتێبی “هێماکانی دونیای ڕۆمان” بڵاو دەکرێتەوە

کتێبی هێماکانی دونیای ڕۆمان، گفتوگۆیەکی درێژە دەربارەی ڕۆمان و هێماکانی لە نێوان هەر دوو ڕۆماننوس نەبەز گۆران و بەختیار عەلیدا. ئەم بەرهەمە لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا دەکەوێتە بەر دەستی خوێنەران.

خاڵی سەرەکی گفتوگۆکان لەم کتێبەدا، لێدوانە لەسەر شێوازی دەرکەوتنەوەی هێماکان لە تێکستدا، خوێندنەوەی ئەو گۆڕانکاریی و لادان و ڕاڤەکارییانەیە کە بەسەر ڕەمزە گەورەکاندا دێن.

ئەم کتێبە لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی رەهەندە

((لای من کەشتی کەرەستەی پەڕینەوە بووە بەرەو جێگایەک، کە لەسەر نەخشەی ڕاستەقینە بوونی نییە، واتە کەرەستەی جوڵەیە بەرەو مەحاڵ. خەونی سەرەکی پاڵەوانەکانی من ئەوە نییە لە شارێکەوە بچنە شارێکی دی، لە وڵاتێکەوە بچنە وڵاتێکی دی، لە سایەی فەرمانڕەوایەکەوە بگوازنەوە بۆ سایەی فەرمانڕەوایەکی تر، بەڵکو مەبەستی سەرەکیان ئەوەیە لە سەردەمێکەوە بگوازنەوە بۆ سەردەمێکی تر، لە شێوە ژیانێکەوە بۆ شێوە ژیانێکی تر، لە واقعێکی تاریک و نەگۆڕەوە بۆ جیهانێکی کراوە و پڕئەگەر. لە دۆخی وەهادا کەشتی وەک کەرەستەیەکی مەجازیی، وەک هێمایەکی شیعریی و ئەفسانەیی بۆ ئەو گواستنەوەیە کاردەکات))

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

ژمارەی نوێی گۆڤاری دیوان بڵاوكرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *