خانه / اخبار و رویدادها / کتێبی «مۆنادۆلۆژیی دەق» بەرهەمی حەمەی کەریمی بڵاوکرایەوە

کتێبی «مۆنادۆلۆژیی دەق» بەرهەمی حەمەی کەریمی بڵاوکرایەوە

کتێبی «مۆنادۆلۆژیی دەق» بەرهەمی حەمەی کەریمی بڵاوکرایەوە

ناسنامەی کتێب: “مۆنادۆلۆژیی دەق” ، حەمەی کەریمی، بابەت: لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، چاپەمەنی “نووسیار”، دانیمارک ( ۲۰۲۴)، ژمارەی نێودەوڵەتی: (۹۷۸-۸۷-۹۳۸۵۴-۴۹-۹ :ISBN)

“مۆنادۆلۆژی دەق” پێنجەمین کتێب و نوێترین کتێبی “حەمەی کەریمی”  شاعیر و نووسەر لە لایەن وەشانی ” نووسیار “ەوە لە دانیمارک بڵاوکرایەوە.

ئەم کتێبە  لە دوو ژانری (فەلسەفەی ئەدەبیات و ڕەخنەی ئەدەبی) پێکهاتووە و کۆمەڵێک (وتار و یادداشت و وتوێژی ڕەخنەیی)  لە خۆ دەگرێت و  ۱۱۴ لاپەڕەیە.

کتێبی ” مۆنادۆلۆژیی دەق ” لە چەند بەش پێکهاتووە.

جەختکردنەوە لە حاڵەتی سەربەخۆیی  بەرهەمی هونەری بە پێی تیۆر و بۆچوونی بیرمەندان و نووسەرانی ئەدەبی جیهانی.

جیاوازیی نێوان دوو جۆرە هونەر ( هونەری داهێنەرانە و هونەری ناداهێنەرانە ) بە پێی ڕەخنە و خوێندنەوەی تیۆر و بووچوونی فەلسەفەی کلاسیک و مودێڕن  لە ڕوانگەی چەند فیلسووفێکی  ڕۆژئاواییەوە. بە تایبەتی خوێندنەوەی تایبەتی فیلسووفی هاوچەرخی ئیتالیایی  ” جۆرجۆ ئاگامبێن “.

ئاوڕدانەوە لە هونەری ئاوانگارد و تایبەتمەندیی و پارامێترەکانی ئەو هونەرە لە شیعر و ئەدەبی هاوچەرخی کوردیدا.

٭هەندێکی باسی تایبەت و ڕەخنەگرانە بە شێوەی وتووێژ، سەبارەت بە بەستێنەکانی دەرکەوتن و بیچم گرتنی ڕەوتە شیعرییەکانی ئەدەبیاتی هاوچەرخی کوردی لە ( پاش سوارەییەکانەوە تاکوو  ” داکارییەکان ” و ڕەوتی چوار.

جێگای ئاماژەیە ئەم کتێبە لە ناوەندی ” هونەر و ئەندێشە ” لە سەقز  لە بەردەستە.

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است. 

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

ژمارەی نوێی گۆڤاری دیوان بڵاوكرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *