خانه / اخبار و رویدادها / هونەری خۆشویستن

هونەری خۆشویستن

هونەری خۆشویستن

كتێبی «هونەری خۆشویستن» نووسینی ئەریك فرۆم-ە و لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ کەریم پەڕەنگ لە ئەڵمانییەوە كراوە بە كوردی و بە تیراژی ۱۰۰۰ دانە لەلایەك دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاوكراوەتەوە.

لەو كتێبەدا ئەریك فرۆم باس لە تیۆری خۆشەویستیی، خۆشەویستیی لە نێوان دایك و باوك و منداڵدا، خۆشەویستیی ئەوانی دیكە، خۆشەویستیی دایك، خۆشەویستیی ئیرۆتیكی، خۆ خۆشەویستن، خۆشەویستنی خودا و پێرەوی خۆشەویستی دەكات.
لە یەكەم بەشی كتێبەكەدا نووسەر باس لەوە دەكات كە ئاخۆ خۆشەویستی هونەرە؟ یان خۆشەویستی تەنها هەستێكی خۆشە كە مرۆڤ تەنها بە رێكەوت ئەزموونی دەكات. 

خۆشەویستی پیاو و ژن
زۆربەی مرۆڤەكان كێشەی خۆشەویستی وەك كێشەیەك دەبینن كە خۆیان خۆشەویست بن، لە جیاتیی خۆیان خەڵك خۆشبوێت و خۆیان بتوانن سۆزدار بن. لەوبارەیەوە نووسەر ئاماژە بە خۆشەویستی پیاو دەكات كە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكەی ئەویش ئەوەیە كە پێگەی كۆمەڵایەتییان بۆ بڕەخسێت بۆ ئەوەی سەركەوتوو و بەهێز و دەوڵەمەند بن و رێگەیەكی تر كە بە تایبەتی ژنان دەیگرنەبەر ئەوەیە لە رێگەی ئارایشت و خۆجوانكردن و جلوبەرگی جوان و شتی هاوشێوە هەوڵدەدەن كە سەرنجڕاكێش بن و خۆیان دەربخەن. 

خۆشەویستی قورسە، نەك ئاسان
مرۆڤ بۆ ئەوەی فێری خۆشەویستی بێ دەبێت بتواێت پرۆسەی فێربوون بكات بە دوو بەشەوە، لە لایەك شارەزای تیۆری و لەلایەكی دیكەوە شارەزای كردەیی بێت.

خۆشەویستی هەڵوێستە
ئەریك فرۆم پێی وایە كە خۆشەویستی بە پلەی یەكەم پەیوەندی بە كەسێكی دیاریكراوەوە نییە، بەڵكو خۆشەویستی هەڵوێستە، ئاڕاستەگەرییەكی كارەكتەرە كە پەیوەندی مرۆڤێك بە جیهانەوە دیاری دەكات. 

خۆشەویستی دایك بێ مەرجە
ئەریك فرۆم سەبارەت بە خۆشەویستی دایك پێوایە كە خۆشەویستی دایك بە پێچەوانەی باوك، خۆشەویستییەكی بێ مەرجە و دایك بۆ ئەوەی خۆشەویستی خۆی بۆ منداڵەكەی دەرببڕێ هیچ مەرجێكی نییە، چونكە خۆشویستنی كەسێكی دیكە لە راستیدا نوێكردنەوە و چڕكردنەوەی توانای خۆشەویستییە. ئەریك فرۆم پێی وایە هەموو هەوڵەكانی مرۆڤ بۆ خۆشەویستی شكست دەهێنێت ئەگەر بە گوڕ و تین و كارا هەوڵی بۆ نەدات.  

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

ژمارەی نوێی گۆڤاری دیوان بڵاوكرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *