خانه / اخبار و رویدادها / کتێبی «ژن؛ پرسێکی هاوبەش و ڕوانگەی جیاواز» چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی «ژن؛ پرسێکی هاوبەش و ڕوانگەی جیاواز» چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی «ژن؛ پرسێکی هاوبەش و ڕوانگەی جیاواز» چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی نوێی «دوکتۆر شەونم یەحیا» بەناوی «ژن؛ پرسێکی هاوبەش و ڕوانگەی جیاواز» لەلایەن چاپخانەی ڕۆکسانا لە شاری هەولێر چاپ و بڵاو کرایەوە.

ناساندنی نووسەر:

«شەونم یەحیا خزر» ناسراو بە دوکتۆر شەونم یەحیا، ۲ی تەممووزی ساڵی ۱۹۷۷ی زایینی لە قەزای «دوبز» سەر بە شاری کەرکووک لەدایکبووە. ساڵانی سەرەتای قوتابخانەی لە شاری کەرکووک تەواو کردووە و لە ساڵی ۱۹۹۷-۹۸ خوێندنی بەشی کۆمەڵایەتی لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایان تەواو کردووە. ساڵی ۲۰۰۵-۰۶ لە کۆلێژی ئاداب بەشی کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەدینی تەواو کردووە. ناوبراو لە ساڵی ۲۰۰۹ لە زانکۆی لوبنانی-فەڕەنسی هەولێر زمانی فەڕەنسی خوێندووە و بڕوانامەی زمانی لە زانکۆی                                                                                                    Centre Universitaire d’ Etudes  Françaises (CUEF) وەرگرتووە. هەروەها لە ساڵی ۲۰۱۱-۱۲ قۆناغی ماستەری لە بەشی زانستی کۆمەڵناسی لە وڵاتی فەڕەنسە تەواو کردووە. ساڵی ۲۰۱۶ قۆناغی دوکتۆراشی لە بەشی فەلسەفەی کۆمەڵناسی لە زانکۆی سۆربۆنی پاریسی یەک لەژێر سەرپەرشتی پرۆفیسۆر «ژان سەلیم» فەیلەسووفی فەڕەنسی تەواو کردووە. تێزی دوکتۆراشی لەسەر «ڕۆڵی ڕۆشنبیران لە گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دوای دروستبونی ئۆپۆزسیۆن لە ۲۰۰۹ لە هەرێمی کوردستانی عێراق» بووە. ناوبراو ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری گۆڤاری «دیراساتی کۆمەڵناسی» و «دیراساتی کوردی» لە ناوەندی دیمۆکراسی عەرەبی لە شاری بەرلین لە وڵاتی ئەڵمانیایە.

دوکتۆر شەونم یەحیا قوتابی چەند کۆمەڵناس و فەیلەسووفی فەڕەنسی بووە وەکوو:

*ئالان بادیۆی فەیلەسووف له نیکۆل نۆرمال سوپریێر

*ژان سەلیم، ئمانویل بیکاڤید و ژان فرانسوا پرشتاین لە زانکۆی سۆربۆن پاریسی یەک

*ئالان تۆرین،حەمید بۆزئەرسەلان، فرانسوا دووبێ، میشێل ڤیڤێوریکا و دانیال جولی لە نیکۆل هاوتس بۆ زانستە مرۆییەکان

 

دوکتۆر شەونم یەحیا لە نووسین و خوێندن و تێگەیشتن لە سێ زمانی کوردی، عەرەبی و فەڕەنسی شارەزاییەکی تەواوی هەیە و زمانی ئینگلیزیشی لە ئاستی مامناوەندایە. ناوبراو تا ئێستا چەندین کتێب و لێکۆڵینەوەی بڵاو کردۆتەوە کە دەتوانین ئەم چەند کتێبە ئاماژە پێ بکەین:

*کتێبی) Le rôle intellectuels dans les transformations politique et social ڕۆڵی ڕۆشنبیران لە گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان) بە زمانی فەڕەنسی کە لە لایەن دەزگای چاپ و بڵاوکراوەکانی زانکۆکانی یەکێتی ئەورووپا ساڵی ۲۰۱۶ چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

*کتێبی «دیمۆکراسی بە دەم ڕەشەباوە» بە زمانی کوردی کە لە ساڵی ۲۰۲۱ لەلایەن دەزگای ڕۆسا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

و هەروەها چەندین لێکۆڵینەوەی دیکە…

لەسەر بەرهەمی چاپکراوی نوێی نووسەر:

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ خۆی له‌ سێ به‌ش ده‌بیننێته‌وه‌.  به‌شی یه‌كه‌می تایبه‌ته‌ به‌ ژن و به‌شداری فیكری و به‌شی دووه‌می  له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پرسی ژن له‌ ره‌هه‌ندی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییدا ، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاری ه‌یدانییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه‌ له‌ كۆنتێكستی كۆمه‌ڵناسیی -سیاسی -جێننده‌رییه‌وه‌، گرنگی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش له‌وه‌دایه‌  پرسی ژن له‌ ڕوانگه‌ی كۆمه‌لناسی سیاسی جێنده‌رییه‌وه‌ شیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، چونكه‌ پرسی ژن ته‌نیا پرسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه‌ به‌ڵكۆ سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگیشه‌. توێژه‌ری ئه‌م كتێبه‌ ده‌یه‌وێت له‌ڕێگای ئه‌م كاره‌یه‌وه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی زانكۆ و ناوه‌نده‌ زانستیه‌كان بكات. له‌وه‌ی خۆیان به‌ خاوه‌نی  كۆنسێپه‌كان بزانن و ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی كار و داكۆكی له‌و چه‌مكانه‌ بكه‌ن نه‌ك رێكخراوه‌كان . بۆیه‌ به‌لای توێژه‌ر گرنگه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زانستی قسه‌ له‌سه‌ر پرسه‌كانی ژن بكرێت.

لە بەرگی پشتی کتێبەکەوە ئەم تێکستە نووسراوە:

چه‌مكی جێنده‌ر، چه‌مكێكی زانستیه‌ و بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگیشه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا وه‌كو زه‌روره‌تێكی ئه‌كادیمی مامەڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، جێنده‌رناسیش دابه‌شی سه‌ر( ژنلۆژی وپیاولۆژی) ده‌بێ،  له‌ پرۆسه‌ی به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبوون تاك ده‌كۆڵێته‌وه‌، وئه‌و رۆڵانه‌ی كه‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گێرن. بۆیه‌ گرنگه‌ ئه‌م چه‌مكه‌ سه‌ره‌تا وه‌كو زانستێكی سه‌ربه‌خۆ سه‌یر بكرێت. چونكه‌ هه‌ر چه‌مكێك ئه‌گه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی زانستی شیكردنه‌وه‌ و قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.  ئه‌وا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ش لێكتێنه‌گه‌یشتن دروست نابێت.

 ئه‌م  گفتوگۆیانه‌ش كه‌ ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ یان  قبوڵكردنی ئه‌م كۆنسێپه‌ته‌ له‌لایه‌ن دوو  ئاراسته‌و  شه‌پۆله‌وه‌ دروست بووە.له‌ ئه‌نجامی غیاب و قه‌یرانی ده‌زگا زانستیه‌كانه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌. ئه‌مه‌ ئه‌ركی ڕێكخراوه‌كان نییه‌، ببنه‌ داكۆکیكار و پارێزه‌ر وشه‌ڕی  كۆنسێپته‌كان بكه‌ن، به‌ڵكۆ ئه‌وه ئه‌ركی ناوه‌نده‌ زانستیه‌كانه‌ ئه‌م ڕؤڵه‌ ببینن.

شیاوی ئاماژەیە کە هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم کتێبە، «ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان» بە بەشداری چوار کەسی پسپۆڕی بواری کۆمەڵناسی و هەروەها بەشداری خودی نووسەر، مەراسیمێکی لەژێر ناوی «خوێندنەوەیەکی زانستی بۆ کتێبی «ژن؛ پرسێکی هاوبەش و ڕوانگەی جیاواز» بەڕیوە برد. بەشداربووانی ئەم مەراسیمە کە ڕۆژی دووشەممە ۱۳ی ئایار لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لە شاری هەولێر بەڕیوە چوو، بریتی بوون لە:

بەیان سەلمان، ڕۆماننووسی ژن و بەشداری فیکری لە پاریس

دوکتۆر زوبێدە ساڵح، کۆمەڵناس لە دهۆک

دوکتۆر هەڵمەت سەردار، هەڵسەنگاندنی زمانەوانی کتێبەکە لە زانکۆی کاسۆلیک

کوردە ئەحمەد، کۆمەڵناس لە سلێمانی

پاش وتاری بەشداربووان و بەڕێوەچوونی خوێندنەوە لەسەر کتێبەکە، مەراسیمەکە بە واژۆکردنی کتێبەکە لەلایەن خودی نووسەر و گرتنی وێنە کۆتایی هات.

ئەحمەد عەبدولحەکیمی

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

ڕاپۆرتی ئێوارە کۆڕەکەی کومیتەی ئەدەبی “ڕۆژەڤ”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *